سڵاو لەگیانی پاک و هەڵوێستی دلێرانەی شەهید خوشکە زیلان Ceylan Ozalp

سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان

تێبینی : لینینگراد شارە بەناوبانگە خۆڕاگرەکەی ڕووسیایە کە لە جەنگی جیهانیی دووەمدا زۆر قارەمانانە بەڕووی نازیەکاندا وەستایەوە

 
گۆرانی تایتڵی زنجیرە درامای (تارمایی تاوان) کۆمپانیای بابیلۆن بەرهەمی هێناوە  
 
 
کوردستان . هۆنراوەی بەهجەت یەحیا
 
 
 
کوردستان گەر تو نەبی
 
 
 
 
 

بەرهەمی نوێ..  ئەوینستان 2013
 

دڵێکی سپی.. هۆنراوەی بەهجەت یەحیا
 

شەکرە بەفر... باست حەمە غەریب
 
هاوڕێ... هۆنراوەی بەهجەت یەحیا
 
 
 
چەند گەورەییە بۆ مامۆستایەکی زانکۆ هونەر وەک بەشێک لە پەروەردە ئەبینێت و هونەرمەند وەک کەسێکی خاوەن پەیام کە لە خەمی کۆمەڵگاکەیدایە ، تەنها ئەوکەسانەی کە خۆیان هەن و کەسایەتیان جێگیرە ئەتوانن دان بنێن بە بەرامبەرەکەیاندا ، بینینی سەنگ و ق...ورسایی کەسی بەرامبەر کلتوری کەسانێکە کە ساڵەهای ساڵ ئیشیان لەسەر ناوەڕۆکی خۆیان کردوە و بەڕۆح گەیشتوونەتە جێگایەک کە جوانی وەک خۆی ئەبینن، سوپاسێکی زۆرم بۆ هەستی جوان و تێڕوانینی فراونی بەڕێز مامۆستا دکتۆر فوئاد ڕەشید کە ئەوەندە ڕێز و خۆشەویستیی هەیە بەرامبەر هونەر..
بەهجەت یەحیا
 
لە پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٣-٢-٢٠١٤ بۆ خوێندکارانی بەشی ڕاگەیاندن سیمینارێکم پێشکەش کرد لە ژێر ناوی (کاریگەریی کۆمۆنیکەیشن و میدیا بەسەر هونەرەوە) زۆر سوپاسی هەردوو بەڕێز مامۆستا مەهدی عبدوڵلا و مامۆستا بەهرۆزعەلی ئەکەم ئەرکیانکێشا بۆ ڕێک خستنی .
 بەهجەت یەحیا
 

هونەرمەندی گەورە مانای خزمەتکارێکی بچووک و بەرپرسیارێتیەکی گەورە ، بەردەوامی دان بەو حاڵەتە مەعنەویەی نێوان هونەرمەند و جەماوەر و مانەوە لە ئاستی ئەو بەرپرسیارێتی و خزمەتەدا زۆر لە درووست کردنەکەی زەحمەتترە . لەوانەیە کەسانێک هەبن بەبیستنی ئەو ووشەیە تووشی سەرلێشێواوی بن و بچن فوو بەکەنە خۆیان بەڵام ئەوە تەمەنی زۆر کورتە ، چوونکە کۆمەڵگا تەنها ئەوکەسانە بەجوان ئەزانێت کە تەمەنیان لە پێناو جوانیدا بەخشیوە ، ئەم هۆنراوەیە ساڵێکە پێم گەیشتوە ، ئەوەندە جوان بوولە لام ، ئ...ەوەندە نازدار بوو ، نەم ئەزانی چێی لێ بکەم ، چوونکە شتی ناسک ئەبێت بەقەدەر ناسکیی خۆی نازی هەڵبگیرێت ، نەم ئەزانی بە کام دیواردا هەڵیواسم ، یەکەم جار بە بەدیواری دەروونما هەڵمواسی و تەنها ڕووحم بینی . دووەم جار بەدیواری ماڵەکەمدا هەڵمواسی و هاوسەرەکەم و جگەرگۆشەکانیشم بینیان ، سێهەم جار بەدیواری پەیجەکەما هەڵێواسی بۆئەوەی هە موو پێکەوە بیبینین، پێکەوە میهرەبانی و ناسکیی ئەو شآعیرە بناسین . لەناخی دڵمەوە سوپاسێکی بێ کۆتاییم بۆ ئازیزانم کاکە فاتیح بێ لان ی شاعیر کە هۆنراوەکەی بە ڕووح بۆ نووسیوم و پێشکەشی کردوم و کاکە هەرێم عوسمان کە بە خۆشەویستیەکی زۆر گەورەوە بەم دیزاینە هونەریە جوانە بۆ هەموومانی ڕازاندۆتەوە .
بەهجەت یەحیا
....2014/2/20
 

هەر دوو هاوڕێێ ئازیزم بەڕێزان مامۆستا دکتۆرفوئاد ڕەشید و مامۆستا کارزان کەریم بانگهێشتیان کردم بۆ زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر ، لە ڕۆژانی ٢١ و ٢٢-١-٢٠١٤ دوو سیمینارم لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕيتی و کۆلێژی زمان پێش کەشکرد ، باسەکەم دەربارەی ئەو پەیوەندیە ڕووحیە بوو کە مرۆڤ لەگەڵ هونەردا هەیەتی و کاریگەریەکانی هونەر بەسەر مێژوو و نەتەوە و ئایدیاو و ژیانەوە ، شایەنی باسە کە ئەوە یەکەمین جارە هونەرمەندێک کە لە بواری گۆرانیدا کار بکات بانگهێشت بکرێت نەک بۆ گۆرانی ووتن بەڵکو بۆ بەستنی کۆڕ و سیمینار ، سوپاس بۆ هەموو ئەو مامۆستا و قوتابیانەی کە ڕێزێکی زۆر گەورەیان لێنام و بە خۆشەویستی و تامزرۆییەکی زۆرەوە گوێیان لە پەیامەکەم گرت و ڕای خۆیان زۆر بەجوانی دا . بەڕێز کاک دیا هەورامی زۆر زەحمەتی کێشا بۆ گرتنی فۆتۆکان سوپاسی بێ پایانی ئەکەم
 

بە خۆشەویستیەکی گەورەوە تەلەفزیۆنی کەرکوک هەستان بە کلیپ کردنی گۆرانیی دڵێکی سپی ، هۆنراوە و ئاوازی بەهجەت یەحیا ، موزیک و دابەشکردنی ڕزگار حەمە ڕەئوف ، دەرهێنەر و کامێرامان مەهدی ڕەزا ، کامێرامان ئەردەڵان غەریب ، دیزاین تەحسین ئەحمەد ، فۆتۆ هەژار ئیبراهیم ، لەگەڵ چەند تەکنیک کارێکی شاریۆ و کرێن و ڕووناکی.... بەوهیوایەی بەم زوانە بێتە بەرهەم و بۆ ئێوەی خۆشەویست و ئازیز پەخش بکرێت .
 

ووشەی سوپاس چەند جوانە کەچی هەندێک جار چەند بچووک و لاوازە بەرامبەر بە دیاریەک کە بەڕووح بۆت درووستکرابێت ، یان دەست خۆشی لێکردن چەند هەستێکی مرۆڤانەیە کەچی ناگات بەتۆزی دامەنی تابلۆیەک کە نیگارکێشێک هەستی خۆی تێدا سوتاندبێت ، من هەر ئەوەندە ئەڵێم هونەرمەندی نیگارکێش کاکە دڵشاد عەلی ، فڵچەی نیگارکێشانەکەی وەک ئامێری دەف ئەبینێت و بەڕووحێکی عارفانەوە هەر وەک چۆن حەزرەتی مەحوی ئەفەرموێ (( بەجێ ناێ دەبێ ڕوکەینە سارا ، حەقی ئادابی مەجنوونی لەشارا )) ئەیەوێت تۆنی ڕەنگ و تۆنی دەنگ تێکەڵاوکات بۆ ئەوەی هەردوکیان پێکەوە حاڵیان لێبێت و سەمابکەن ، کاک دڵشاد دیاریەکەی چەند گەورە و بەنرخە دێڕێکیشی نووسیبوو لە فەیسبوکەکەی خۆی هەزار ئەوەندە دیاریەکەی گەورەتر کرد ، نوسیبووی ((هەموودەم ئاوازێکی سەرمەستانە ، سەرمەستی عەشقە سۆفیانەکەتی کردوم ، فڵچە و ڕەنگ و بالیتەکەم لە بری من لەگەڵت کەوتنە سەما بەدەم ئاوازەکانتەوە)) . هونەرمەندی نیگارکێش کاک دڵشادعەلی خزمەتێکی زۆری هەیە لە گۆڤاری منداڵان لەبوازی نیگارکێشی و دیزاین ،خاوەنی شەش پێشانگای تایبەتی ی خۆیەتی و لە چەندین پێشانگای هاوبەش بەشداریی کردوە و ئێستاش ئامادەکاری ئەکات بۆکردنەوەی پێشانگایەکی نوێ ، بەهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی.

بەهجەت یەحیا
 

سوپاس بۆ کاکە ئەسعەد ڕەفیق ئیسماعیل قوتابیی قۆناغی یەکەمی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی ، کە بۆ دەربڕینی هەستی جوان و بەرزڕاگرتنی ئەزمونی هونەری و خۆشەویستیی بۆ هونەرمەند بەهجەت یەحیا هەستا وە بەکێشانی ئەم تابلۆ جوانە لە سەنتەری ماڵی هونەر لە ٢٢-١٠-٢٠١٣ پێشکەشی کرد ، شایەنی باسە کە دەست و پەنجەی ڕەنگین و دیدی هونەریی ئەم قوتابیە چالاکە زۆر لە پێش تەمەن و قۆناغی خوێندنیەوەیەتی و چاوەڕوانی دواڕۆژێکی زۆر ڕوناکی لێ دەکرێت لە بواری هونەری شێوەکاریدا ، هەروەها سوپاس بۆ هونەرمەندی پەیکەرتاش کاک چێنەر نزار و هونەرمەندی شێوەکار کاک دانا عەبدوڵڵا .
 
بەهجەت یەحیا: لەهیچ رەنگێكدا جێمان نابێتەوە .... ڕۆژنامەی ئاوێنە 5/4/2014
 
ئیستاتیکای دەنگی بەهجەت یەحیا و ئەلبومی ئەوینستان...  عادل حەمە  کەریم .....    بەشی 1  ....     بەشی 2  
 
به‌دوای عه‌شقدا.. به‌ھجه‌ت وه‌ك سوفییه‌ك...      مەریوان وریا قانع
 
بەهجەت یەحیا و ئاشتکردنەوەی ڕۆح لەگەڵ جەستە....  سەڵاح نیساری .. بۆکان
 
هەموو هەستی خۆم دەسوتێنم لە پێناو گەیاندنی پەیامێکدا... هاوڵاتی  19/1/2011
 
بۆ ئەوەی لە بوون تێبگەیت ، دەبێت سەفەر کەیت بۆ ناو ناخی خۆت.... هاوڵاتی 11/8/2010   
 
گۆرانی لەلای من تەقسێکی ڕۆحییە.... سڤیل  31/7/2010
 
بەهجەت یەحیا پەیامێك ئاراستەی خۆپیشاندەران دەكات 10/3/2011